وەرگرتنی دوش 90 خولەك پێش نووستن هەنگاوێكی كاریگەرە بۆ خەوێكی باشتر، واباشترە كە پلەی گەرمیی ئاوی دوش لە نێوان 40-42 پلەی سەدیدا بێت. ئەندازیارانی بایۆمێدیك لە زانكۆی تێكساس گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە دوشی پێش نووستن كوالیتی خەو باشتر دەكات، ئەمە زانراوە كە خەو و پلەی گەرمیی لەش بەهۆی كاتژمێری بایۆلۆژی Circadianclock لەش لە بەشی خوارەوەی مێشك رێكدەخرێن بۆ ماوەی 24 كاتژمێر، بۆنموونە: پلەی گەرمیی لەش 0.5-1 پلەی فەهرنهایت دادەبەزێت نزیكەی یەك كاتژمێر پێش كاتی نووستن، لە قۆناغی ناوەڕاست و كۆتاییی نووستندا تا نزمدیكەین ئاست دادەبەزێت، پاشان وەكو ئەلارمی كاتژمێری لەخەوهەڵسان پلەی گەرمیی لەش بۆ ئاستی ئاسایی خۆی بەرزدەبێتەوە. توێژینەوەكان روونیان كردۆتەوە كە باشدیكەین كات بۆ وەرگرتنی دوش و فێنككردنەوەی لەش بە مەبەستی باشتركردنی كوالیتیی خەو، بریتییە لە 90 خولەك پێش چوونە سەر یاتاغی نووستن، ئەمە هانی كاركردنی دروستی كاتژمێری بایۆلۆژیی لەش دەدات، بەتایبەتی بۆ زوو چوونە خەو كە بەتێكڕایی تەنیا 10 خولەك دەخایەنێت و هاوكاتە لەگەڵ بەرزكردنەوەی كوالیتی خەو.