گواستنەوەی گورچیلە Kidneytransplantation بۆ ئەو كەسانە كە گورچیلەكانیان لەكاركەوتوون، پێویستە، ئەمەش راستییەكی پزیشكیی چەسپاوە كە هەرگیز هەموو كەسێك ناتوانێت گورچیلە ببەخشێت. ئەو كەسەی كە گورچیلە دەبەخشێتDonor پێویستە كە هیچ لەم حاڵەت و نەخۆشییانەی نەبێت، وەك: قەڵەوی، راهاتن لەسەر خواردنەوەی ئەلكهول، یان ماددە هۆشبەرەكان، شێرپەنجەی پێست، نەخۆشیی شەكرە، نەخۆشیی خوینبەرەكانی دڵ، یان پەككەوتنی دڵ، نەخۆشیی ئایدز، هەوكردنی ڤایرۆسیی جگەر، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كە كۆنتڕۆڵ نەكرابێت، هەوكردنە تیژەكان. پێویستە بەخشەری گورچیلە خاوەن تەندروستییەكی باشی دەروونی و جەستەیی بێت و گورچیلەكانی بە دروستی كاربكەن، بۆ ئەوەی كە بەخشینی گورچیلە كاریگەریی نێگەتیڤ نەكاتە سەر تەندروستی بەخشەر لە ئاییندەی نزیك و دووردا، هەروەها باشدیكەین تەمەن بۆ بەخشینی گورچیلە بریتییە لە 21- 55 ساڵ. ئەگەر بەخشەر ئەو مەرجانەی تێدا نەبێت، ئەوا لەوانەیە كە پاش بەخشینی گورچیلە خۆی پێویستی بە گواستنەوەی گورچیلە هەبێت.