هۆكاری سووربوونەوەی دەموچاو

هۆكاری سووربوونەوەی دەموچاو
سووربوونەوەی دەموچاو Facial Flushingلەوانەیە سادە و بێ مەترسی بێت، بۆنموونە: وەكو كاردانەوە پاش خۆراكی تیژ، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، یان پاش وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانەی ئافرەت. پێستی دەموچاو دەوڵەمەندە بە موولوولە و بۆڕییەكانی خوێن، سووربوونەوەی دەموچاو لە ئەنجامی كاردانەوەی پێست بە شێوەی فراوانبوونەوەی بۆڕییەكانی خوێن روودەدات، هۆكارەكان: كاردانەوەی دەروونی هۆكارێكی زەقە بۆ سووربوونەوەی دەموچاو، بەتایبەتی شەرمكردن، یان شێوان و شپرزەبوون، لێرەدا لەش دەست دەكات بە دەردانی هۆرمۆنی ئەدرینالین كە دەبێتە هۆی زیادبوونی تێكڕای هەناسە و لێدانەكانی دڵ، كە هۆكارە بۆ فروانبوونی بۆڕییەكانی خوێن، بەتایبەتی لە پێستی دەموچاودا، هەستەوەری بە خۆراك، یان دەرمان، زیاد بەكارهێنانی ئاوێتە و ماددە پاككەرەوەكانی پێست، مەشقی وەرزشیی توند كە دەبێتە ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبوونی لێدانی دڵ، نەخۆشیی رۆزێسیاRosacea كە بریتییە لە هەوكردنێكی درێژخایەنی پێست لەگەڵ تێكشكانی بۆڕییەكانی خوێن و پەیدابوونی بڵق لەسەر پێست، زیادبوونی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل كە بە نەخۆشیی كوشینگ Cushing ناسراوە، هەروەها بەكارهێنانی دەرمانی وەكو پریدنیزۆڵۆن كە هەمان ئەم كاریگەرییەی دەبێت.
Top