١- سەرئێشەی كافیین :ئەگەر ڕاھاتوویت لەسەر خواردنەوەی چا و قاوە لە كاتێكی تایبەت دا لەڕۆژدا، ئەو ڕۆژەی لەو كاتە دا نەیخۆیتەوە لەشت واڕاھاتووە داوای كافایین بكات ..لەبەرئەوە تووشی ئەم جۆرە سەرئێشەیە دەبێت. سەرئێشەی ئازاری دان: هەندێ جار بەھۆی بوونی ئازار لە دان دا، كەبەھۆی ھەوكردن لە پوك دا، یاخود كلوری دانەكە دروست دەبێت و یاخود ھەندێ جار كەسەكە دانەكانی جیر ئەكاتەوە لە ئەنجامی ستریس ئەمیش جۆرێك لەسەر ئێشە دروست دەكات. سەرئێشەی هەڵگەڕاوە: هەندێ جار بەكارھێنانی ھەندێ دەرمان، یاخود دژە ھەڵئاوسانەكان لە لوت دا ببێتە ھۆی لوت گیران كە دەبێتە ھۆی سەر ئێشەیەك دێت و دەڕوات. سەرئێشەی سترێس: ئەم جۆرە یەكێكە لە باوترین سەرئێشەكان، كە بەھۆی ستریس و باری دەروونی یەوە توش دەبیت، ئازارەكە لە ھەردوولای سەر و ناوچەوانەوە دروست ئەبێت و دێت بەرەو بەشی پشتەوەی سەر و مل و چەناگە. سەر ئێشەی هۆرمۆنی: زۆربەی ژنان لەم جۆرە سەرئێشەیان ھەیە، كە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕان لە ڕێژەی ھۆرمۆنەكان بەھۆی بەكارھێنانی حەبی مەنع یاخود لەكاتی سوڕی مانگانە یاخود كاتی دوو گیانی. سەرئێشەیی نیوەیی -شەقیقە (migrane ): ئەو سەر ئێشەیەیی لایەكی سەر دەگرێتەوە، لەگەڵیا سەر گێژبوون و دڵ تێكەڵھاتن، ڕشانەوە، ھەستیاری بەرامبەر دەنگ و ڕووناكی لەگەڵدا دەبێت، سەرئێشەی ھێشوویی(صداع عنقودی): جۆرە سەرئێشەیەكە لایەكی سەر تووشی ئەبێت، زیاتر لە دەوری چاودا، لەگەڵیا لوت گیران و ئاوسان لە لوت دا رووئەدات لەگەڵ ئازار، ھەروەھا فرمێسك لە چاوەكان دا دروست دەبێت. سەرئێشەی ھەوكردنی گیرفانەكانی لووت (جیوب الانفیە): ئازار لەبەشی پێشەوەی سەر و دەم وچاو و چاوەكان دروست دەبێت بەھۆی ھەوكردنی گیرفانەكانی لوتەوە.