دڵەكزێ لە رەمەزاندا

دڵەكزێ لە رەمەزاندا
دڵەكزێ Heartburn لە رەمەزاندا رۆژووان بە سەختی ناڕەحەت دەكات و گەلێك جار ترشەڵۆكی گەدە دەگەڕێتەوە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك و دەبێتە هۆی سووتانەوەی ناوپۆشی سوورێنچك، ئەمەش هۆكارە بۆ هەستكردن بە سووتانەوە و ناڕەحەتی لە بەشی سەرەوە و ناوەڕاستی سكدا. گرفتی دڵەكزێ و گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك پەیوەندی بە بۆنكردنی خۆراكەوە لەكاتەكانی رۆژوودا هەیە، چونكە بۆنی خۆراك هاندەرە بۆ ورژاندنی گەدە و زیاد دەردانی ترشەڵۆك. هۆكارە هاندەرەكانی دڵەكزێ: خواردنەوەی شلەمەنییە گازییەكان لە ژەمی فتاردا، زیاد خواردنی ترشیات و خوێ لە ژەمی پارشێو و فتاردا، جگەرەكێشان، بڕی زیادی خۆراكی چەور لە هەر ژەمێكدا، كەم خواردنەوەی ئاو لە نێوان ژەمی فتار و پارشێودا، راستەوخۆ نووستن پاش ژەمی پارشێو، یان فتار، زیاد خواردنەوەی قاوە، یان چای لە نێوان ژەمەكانی فتار و پارشێودا. هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە دڵەكزێ لە مانگی رەمەزاندا: هەڵبژاردنی كاربۆهیدراتی ئاڵۆز وەكو دانەوێڵەی تەواو و پاقلەمەنییەكان لەگەڵ سەوزە و میوە، هەروەها خۆراكی دەوڵەمەند بە ریشاڵ بەتایبەتی لە ژەمی پارشێودا، دووركەوتنەوە لە خۆراكی سووركراوە بە زەیت، كەمكردنەوەی چەوری، پیادەڕۆیی بۆ ماوەی دوو كاتژمێر پاش ژەمی فتار، خواردنەوەی 8-12 پەرداخ ئاو لە نێوان ژەمی پارشێو و فتاردا.
Top