ئایا زیاد ئارەقەكردن نەخۆشییە؟

ئایا زیاد ئارەقەكردن نەخۆشییە؟
ئارەقەكردن Sweating بریتییە لە دەردانی شلە لە پێستدا بە هۆی چالاكبوونەوەی گلاندەكانی ئارەقە. ئارەقەكردن بۆ رێكخستنی پلەی گەرمی لەش كاردانەوەیەكی سروشتی و ئاساییە، ئەو حاڵەت و نەخۆشییانەی هۆكارن بۆ زیاد ئارەقەكردن بریتین لە: كەشی گەرم و بەركەوتنی زۆر بە گەرمای سەخت، زیاد جووڵانەوە و مەشقی وەرزشی، تووڕەبوون و هەڵچوون، ترس و تۆقین، دابەزینی ئاستی شەكری خوێن لە نەخۆشانی شەكرەدا، هەوكردنی ناوپۆشی دڵ، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش(تا) كە هۆكارەكەی نەزانراوبێت PUO، نۆرەی دڵ، نەخۆشیی ئایدز، زیادبوونی چالاكیی گلاندی دەرەقی، شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی لیمفۆسایتەكان (لیمفۆما Lymphoma)، هەوكردنی شانەكانی ئێسك، هەوكردن بە ڤایرۆس وەكو ئەنفلوەنزا، نەخۆشیی مەلاریا، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان، وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانەی ئافرەت، كێشی زیاد و قەڵەوی، سترێس، نەخۆشیی سیل، بەكارهێنان، یان راهاتن لەسەر دەرمانە سڕكەرەكان. هەندێك جار زیاد ئارەقەكردن Hyperhidrosis لە هەندێك كەسدا بە شێوەیەیەكی ئاسایی بەبێ بوونی هیچ كێشەیەكی تەندروستی بەدی دەكرێت، ئەوەش لەوكاتەی كە دەمارەكانی بەرپرس لە وروژانی گلاندەكانی ئارەقە زیاد لە پێویست چالاك دەبنەوە و زیاتر ئارەقە دەردەدرێت، كە لەش پێویستی بەم رێژەیەی ئارەقەكردن نییە. بەگشتی زیادئارەقەكردن مەترسیی تەندروستی نییە.
Top