شۆربای نیسك Soup Lentils بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە، سووكە، زوو ئامادە دەكرێت، هەرسكرنی ئاسانە، وزەیەكی كەم لەخۆدەگرێت و سوودی تەندروستیی زۆر ی هەیە. لە رووی بەهای خۆراكییەوە شۆربای نیسكی زەرد، سوور،سەوز، یان قاوەیی هیچ جیاوازیان نییە. نیسك دەوڵەمەندە بە كاربۆهیدراتی ئاڵۆز كە هاندەرە بۆ تاودانی كرداری میتابۆلیزم و سووتاندنی چەوری، هەروەها رێژەیەكی بەرزی ریشاڵ لەخۆدەگرێت كە بۆ دابەزاندنی كۆلیستیرۆل رۆڵی هەیە. شۆربای نیسك سەرچاوەیەكی باشە بۆ پرۆتین، ئاسن، مەگنسیۆم، ڤیتامین B9، پۆتاسیۆم. سوودە تەندروستییەكانی شۆربای نیسك: پاراستنی تەندروستیی دڵ، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، هاندانی فرمانەكانی كۆئەندامی هەرس، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، بۆیە گونجاوە بۆ ئافرەتی دووگیان و ئافرەتی شیردەر، هەروەها منداڵ و نەوجەوان كە رۆژانە زیاتر لە خەڵكانی دیكە پێویستیان بە كانزای ئاسن دەبێت، ئەمەش روونكراوەتەوە كە ئەو ئاسنەی لە نیسكەوە وەردەگیرێت جیاوازیی نییە لەگەڵ ئەو ئاسنەی كە لە خۆراكی ئاژەڵییەوە سەرچاوە دەگرێت.