بۆچی پاش وازهێنان لە جگەرەكێشان كێشی لەش زیاد دەكات؟

بۆچی پاش وازهێنان لە جگەرەكێشان كێشی لەش زیاد دەكات؟
ئەگەرچی لەوانەیە كە پاش وازهێنان لە جگەرەكێشان كێشی لەشت زیاد بكات، بەڵام دووركەوتنەوە لە جگەرە باشترین هەنگاوە بۆ پاراستنی تەندروستی، پێویستە ئەمەش بزانرێت كە زیادبوونی كێشی لەش پاش وازهێنان لە جگەرەكێشان هەرگیز حەتمی نییە و دەتوانرێت كە بە پەیڕەوكردنی چەند هەنگاوێك تا رادەیەكی زۆر رێگای لێ بگیرێت. لە زۆر كەسدا لە ماوەی چەند مانگێكی پاش وازهێنان لە جگەرەكێشان لەوانەیە كە كێشی لەش تا 2.5-4.5 كیلۆگرام زیاد بكات. بەگشتی دوو هۆكار هەیە بۆ زیادبوونی كێشی لەش پاش وازهێنان لە جگەرە: یەكەم، نیكۆتین Nicotine كرداری میتابۆلیزمی لەش تاودەدات، بە مانایەكی دیكە بڕی وزەی سەرفكراو، یان بەكارهاتووی لەش تا رێژەی 7-15% زیاد دەكات، بۆیە لەش پاش وازهێنان لە جگەرە لەسەرخۆتر خۆراك دەسووتێنێت. دووەم، جگەرەكێشان ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە، لەكاتی وازهێناندا هەستی برسیبوون زیاد دەبێت. هەندێك سەرچاوە باس لەوە دەكەن كە گەلێك كەس وەكو قەرەبووكردنەوەی جگەرەكێشان پەنا دەبەنە بەر خۆراكی پڕووزە، واتە كالۆری بەرزتر، ئەمەش هاندەرە بۆ زیادبوونی كێشی لەش. بۆ خۆپاراستن لە زیادبوونی كێشی لەش پاش وازهێنان لە جگەرەكێشان، پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكە: رۆژانە بڕێكی زیاتر ئاو بخۆرەوە، خۆراكی تەندروست هەڵبژێرە و دووربكەوە لە خۆراكی پڕوزە و خۆراكی خێرا، هەوڵبدە رۆژانە مەشقی فیزیكی ئەنجام بدەیت.
Top