زیاد خواردنی شەكر زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، بۆنموونە: هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج، هەوكردنی رۆماتيزی جومگەكان، كلۆربوونی ددان، زیادبوونی ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و چەوریی گلیسیریدە سیانییەكان لە خوێندا. بۆ زانینی بوونی شەكری شاراوە لە هەر خۆراكێدا پێویستە بەم ناوانەی شەكرە زیادەكان Addedsugars ئاشنا بیت، كە بریتین لە: دێكسترۆز، گلوكۆز، سوكرۆز، مالتۆز، شیرەی میوەی چڕكراو، شیرەی جۆ Malt syrup، شەكری چەوەندەر، شیرەی گەنمەشامیی دەوڵەمەند بە فركتۆز، شیرەی قامیشی شەكر. نموونەی ئەو خۆراك و شلەمەنیانەی كە شەكری شاراوە لەخۆدەگرن: سپۆرت درینك، خواردنەوە ئەلكهولییەكان، شیرە دەستكردەكان، قاوەی شلی قوتووكراو، بەهاراتی زەڵاتە، كیتچەپ، جێڵ، مرەبا، گەلێك جۆری فۆرمیولای گەنمە شامی وەكو كۆرن فلەیكس Cornflakes، ماستی چێژكراو، خۆراكی قوتووبەند وەكو میوەی قوتووكراو، ساسی جۆراوجۆری برژاندنی سەر رەژوو Barbequesauce، گەنمە شامی قوتووكراو.