کەمێک خەوی رۆژانە سوودی بۆ فشاری خوێن هەیە

کەمێک خەوی رۆژانە سوودی بۆ فشاری خوێن هەیە
کەمێک خەوتنی رۆژانە هێندەی بەشێک لە چارەسەرییە پزیشکییەکان کاریگەری لەسەر دابەزینی فشاری خوێن دەبێت.

پێشتر ئەوە سەلمێنرا بوو کە کەمێک خەوتنی رۆژانەی دوای کار، وزەمان دەداتێ و وامان لێ دەکات کەسێکی چالاکتر بین بۆ ئە رۆژە، بەڵام سودێکی گرنگی دیکەی ئەو جۆرە خەوەش هەیە.

توێژینەوەیەک کە لە لایەن نەخۆشخانەی گشتی ڤوەلا لە یۆنان ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە: "خەوی رۆژانە یارمەتی زۆری ئەو کەسانە دەدات کە فشاری خوێنیان زۆرە".

مانۆلیس کالیستراتۆس، پزیشک و توێژەر لەبارەی توێژینەوەکە دەڵێت: "هاوشێوەی کەمکردنەوەی خوێ و خواردنەوە کحوولییەکان، خەوی رۆژانە، بەرزی فشاری خوێن دادەبەزێنێت".

دەشڵێت: "60 خولەک خەوتن لە رۆژدا، فشاری خوێن بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بە بڕی 3-6 mm hg (پێوەری فشارت خوێن) دادەبەزێنێت (کەسێک لە 140 mm hg زیاتری هەبێت، ئەوا فشاری خوێنی بەرزە".

K24 – هه‌ولێر

Medical News Today
Top