پشتئێشە لەكاتی دووگیانیدا

پشتئێشە لەكاتی دووگیانیدا
لەكاتی دووگیانیدا هاوكات لەگەڵ هێڵنج و هەستكردن بە ماندووبوون لەگەڵ ئاوسانی پێیەكاندا، هاوكات زۆربەی ئافرەتان لە بەشی خوارەوەی پشتدا دوچاری ئازار دەبنەوە. لە ئامارە تەندروستییەكاندا هاتووە كە زیاتر لە دوو لەسەر سێی ئافرەتان لەكاتی دووگیانیدا دوچاری پشت ئێشە دەبن. هۆكارەكان بەگشتی دەگەڕێنەوە بۆ گۆڕانی هۆرمۆنەكان و گۆڕان لە ئاراستەی چەمانەوەی بڕبڕەی پشت بۆ پێشەوە، ئەویش كۆمەڵێك هۆكاری جیاوازی هەیە، هۆكارەكان لە سێ مانگی سەرەتای دووگیانیدا بریتین لە: گۆڕانی هۆرمۆنی و سترێس، بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی پرۆجێستیرۆن Progesterone كە كاریگەری دەكاتە سەر جێگیریی جومگەكان، خاوبوونەوەی ماسولكە و بەستەرەكانی ناوچەی حەوز، هۆرمۆنێكی تر بەناوی ریلاكسین Relaxin دەردەدرێت، كە یارمەتی جێگیربوونی هێلكەی پیتراو لە دیواری منداڵدان دەدات و دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی بەستەر و جومگەكان لە ناوچەی حەوز و بەستەرەكانی بڕبڕەی پشت، دەرەنجام ئازار پەیدادەبێت، هاوكات سترێس و نیگەرانی پەیوەست بە دووگیانی، بەتایبەتی دووگیانیی نۆبەرە كە هۆكارە بۆ هەستكردن بە هیلاكی، سەرئێشە، گرژبوون و ئازاری ماسولكە بەشێكی دیكەی ئەم گرفتەن. هۆكارەكان لە سێ مانگی ناوەڕاست و سێ مانگی كۆتایی دووگیانیدا ئەمانەن: (گەورەبوونی قەبارەی منداڵدان، زیادبوونی چەمانەوەی بڕبڕەكانی پشت بە ئاراستەی پێشەوە، زیادبوونی كێشی لەش، كشان و لەیەكتر جیابوونەوەی ماسولكەكانی دیواری سك Muscleseparation .
Top