ئەوەی سەبارت بە كۆلیستیرۆل نەتزانیوە!
• ناتوانیت بەبێ كۆلیستیرۆل بژیت: ئێمە بە كۆلیستیرۆڵەوە لەدایك دەبین، منداڵ كۆلیستیرۆڵ لە شیری دایك وەردەگرێت، شیری قوتووش كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرێت، هەموو هۆرمۆن و خانەكانی لەش بۆ ئەنجامدانی فرمانی دروست پێویستیان بە كۆلیستیرۆڵە، هەروەها بەشدارە لە بنیاتنانی خانەكان و یارمەتی جگەر دەدات بۆ دروستكردنی ترشەكانی زەرداو.
• یەك لە هەر سێی كەسی پێگەیشتوو ئاستی كۆلیسترۆڵیان بەرزە: لەسەر هەموو كەسێك پێویستە كە لەپاش تەمەنی 20 ساڵییەوە هەر پێنج ساڵ جارێك پشكنین بۆ پێوانەی كۆلیستیرۆڵ بكات.
• بۆماوەیی لە تووشبوون بە بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵدا رۆڵی هەیە: لێكۆڵینەوەكان جەختیان لەوە كردۆتەوە، كە نزیكەی 75%ی حاڵەتەكانی كۆلیستیرۆڵی بەرز بنەمایەكی بۆماوەییان هەیە و هۆكاری 25%ی حاڵەتەكانی دیكە دەگەڕێتەوە بۆ جۆری خۆراك.
• لەوانەیە منداڵیش دوچاری بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵ بێتەوە : پێویستە بەلای كەمەوە منداڵانیش جارێك پشكنینی كۆلیستیرۆڵیان بۆ بكرێت، بەتایبەتی منداڵی قەڵەو و ئەوانەی كە بۆماوەیی كۆلیستیرۆڵی بەرزیان هەیە.
• ئارەقكردن ئاستی كۆلیستیرۆڵی باش بەرزدەكاتەوە: جگە لە پەیڕەوكردنی خۆراكی دروست و هاوسەنگ، مەشقی فیزیكی هاندەرە بۆ ئارەقەكردن كە هەنگاوێكی ئاكتیڤە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵی باشHDL كە دڵ لە نەخۆشیی دەپارێزێت.