پێنج هۆكار بۆ چالاككردنی مێشكی مرۆڤ

پێنج هۆكار بۆ چالاككردنی مێشكی مرۆڤ
گۆڤاری Tonic جیهانی كه‌ تایبه‌ت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌و هه‌واڵی ته‌ندروستی له‌ جیهاندا بابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چالاك كردنی مێشكی مرۆڤ هه‌یه‌ ، كه‌ تێدا پێنج هۆكاری ده‌ست نیشان كردووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:


1- نووستنی پاشنیوه‌رۆ: ماڵپه‌ره‌كه‌ پێی وایه‌ كه‌ مرۆڤ ئه‌گه‌ر دوای نێوه‌رۆ بۆ ماوه‌ی 25 خوله‌ك بنووێت ئه‌وا دوای ئه‌و نووستنه‌ مێشكی چالاك ده‌بێت.
2- خواردنه‌وه‌ی قاوه‌: بوونی كافائین له‌ ناو قاوه‌د وا ده‌كات كه‌ مرۆڤه‌كان كه‌ ته‌كیزیان به‌ هێز بێت.
3- سێكس كردن پرۆسه‌ی سێكس كردن كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ به‌هێزكردنی بیری مروڤ.
4- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌: به‌ هۆی مه‌خی خواردنه‌وه‌ خانه‌كانی مێشكی مرۆڤ تووشی داخوران ده‌بێت، بۆیه‌ دووركه‌وتنه‌ له‌ مه‌ی كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر به‌هێزبوونی مێشكی مرۆڤ.
5- كه‌م به‌كارهێنانی ئامێره‌ زیره‌كه‌كان: ئامێره‌ زیره‌كه‌كان كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌مبه‌ڵ كردنی مرۆڤه‌كان، چونكه‌ به‌هۆی ئامێره‌ زیره‌كه‌كانه‌وه‌ مرۆڤ وازی له‌ به‌ركردنی ژماره‌كان و زانیارییه‌كان هێناوه‌ له‌ ناو مێشكیدا بۆیه‌ مێشكی مرۆڤ دووچاری ته‌مبه‌ڵ بوون دێ.



basnews
Top