بۆ خۆپاراستن لە دڵەكزێ خۆت لەم خۆراكانە بە دووربگرە

بۆ خۆپاراستن لە دڵەكزێ خۆت لەم خۆراكانە بە دووربگرە
نزیكەی سێیەكی كەسانی پێگەیشتوو دوچاری دڵەكزێ دەبن، هەروەها زیاتر لە 45%ی ئافرەتان لەكاتی دووگیانیدا دوچاری دەبن. ئاشنابوون بەو خۆراكانەی كە وروژێنەرن و دڵەكزێ كەم دەكەنەوە گرنگی زۆری هەیە. دڵەكزێ Heartburn بریتییە لە ناڕەحەتیی گەدە، هاوكات لەگەڵ هەستكردن بە سووتانەوە و گەرمی لە ناوەڕاستی سینگدا پاش ژەمی خۆراك. دووبارەبوونەوەی دڵەكزێ دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچ(GER)، یان كولبوونی ناوپۆشی سوورێنچك. ئەگەرچی گەلێك جار هەندێك خۆراك بۆ هەندێك كەس وروژێنەر دەبن بۆ دڵەكزێ، بەڵام بۆ هەندێك كەسی دیكە جۆری تری خۆراك دەبنە هۆی ئەم گرفتە، بۆیە لەسەر تووشبوو پێویستە كە بە ئەزموونی خۆی بەو خۆراكانە ئاشنا بێت كە بۆ ئەو دەبنە هاندەری دڵەكزێ، بۆ ئەوەی لە خواردنیان دووربكەوێتەوە، یان كەمیان بكاتەوە. بۆ خۆپاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی دڵەكزێ، یان زیادبوونی ترشەلۆكی گەدە و گەڕانەوەی بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك و قوڕگ، هەوڵبدە كە دووركەویتەوە لەو خۆراكانەی كە بۆ زۆربەی تووشبووان وروژێنەرن،لەوانە (شلەمەنییە كافائینكراوەكانی وەكو چای و قاوە و سۆدا، شلەمەنییە كاربۆنكراوەكان، ئەلكهول، شوكولاتە، خۆراكی تیژ، بیبەری رەش، سیر، پیازی خاو، نەعنا، خۆراكی سووركراوە لە رۆن، یان زەیت، خۆراكی چەور، میوە مزرەكان و شیرەی میوە مزرەكان، تەماتە و دۆشاوی تەماتە.
Top