ئیكۆی دڵ Echocardiogram بە بەكارهێنانی لەرەلەری بەرزیی شەپۆلی دەنگی وێنەیەكی گرافیكیی شێوەی دڵ پیشان دەدات. ئیكۆ سوودی هەیە بۆ: دیاركردنی قەبارەی دڵ، جووڵانی هەموو بەشەكانی دڵ، زمانەكانی دڵ بۆ دەستنیشانكردنی جووڵە و تەسكبوونەوە|، یان فراوانبوونیان، ئەستووریی دیواری نێوان سكۆڵە و گوێچكەڵەكان، یان راست و چەپی دڵ، ئەستووریی دیواری سكۆڵە و گوێچكەڵەكان لەگەڵ دەستنیشانكردنی بوونی كون لە دیواری نێوان دوو سكۆڵە، یان دیواری نێوان دوو گوێچكەڵەدا، دەستنیشانكردنی تۆپەڵی خوێنی مەییو، یان گرێ لەناو دڵدا، هەروەها جووڵەی خوێن و توانای دڵ بۆ پاڵنان، یان پەمپكردنی خوێن.پشكنینی ئیكۆی دڵ بێئازار و سەلامەتە، تەنانەت ئەگەر چەندین جاریش ئەنجام بدرێت، چونكە هیچ دەرمانێك بەكارناهێنرێت و ئامێرەكە تیشك بەكارناهێنێت، بەڵكو تەنیا شەپۆلی دەنگی بەكاردەهێنرێت كە بۆ لەش بێ زیانە، بەڵام پێویست بە ئامادەكاری پێش پشكنین دەكات، بۆنموونە، دووركەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوە بەلای كەم بۆ ماوەی سێ كاتژمێر بەر لە پشكنین، پۆشینی جلی فراوان، پاككردنەوەی چەند شوێنێكی سینگ و نزیك شانەكان بە گیراوەیەكی ئەلكهولی تایبەت بۆ ئامادەكردنی پێست بۆ ئەلیكترۆدەكانی دەزگای ئیكۆ، لەكاتی بەكارهێنانی هەر دەرمانێك بۆ هەر مەبەستێك پێویست بە ئاگاداركردنەوەی دكتۆر، یان كەسی ئەنجامدەری پشكنینی ئیكۆ دەكات،پشكنینەكە تەنیا 30تا60 خولەك دەخایەنێت.