باشترین کات بۆ خواردنەوەی گیراوەی پڕۆتین کەیە؟

باشترین کات بۆ خواردنەوەی گیراوەی پڕۆتین کەیە؟
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ، خواردنی گیراوەی پڕۆتین پێش خەوتن زۆرترین کاریگەری دەبێت بۆ ئەو کەسانەی یاری لە شجوانی دەکەن.

پێچەوانەی بیروڕا باوەکانیش، توێژەران دەڵێن، خواردنەوەی گیراوەی پڕۆتین پێش خەوتن، یارمەتی لەش دەدات کالۆری زیاتر بوستێنێت بۆ رۆژی دواتر.

تیم شنایدێرس، توێژەر لە زانکۆی ماستریکتی هۆڵەندا لەوبارەیەوە دەڵێت: "خواردنەوەی گیراوەی پڕۆتین پێش خەو، چاکبوونەوەی ماسوولکە زیاتر دەکات".

دەشڵێت: "بۆ رۆژی دواتریش، رێژەی سووتانی کالۆری لەش زیاد دەکات ئەمەش بەهۆی ئەوەی کاردانەوەی ئەنسۆلین بۆ ژەمەکان کەم دەکاتەوە".

ماسوولکەکان تەنها ئەو کاتە دەتوانن بە باشی گەورە ببن و خۆیان چاک بکەنەوە کاتێک رێژەی تەواوی ئەمینۆ ئەسیدی ناو پڕۆتین لە خوێندا هەیە، بەڵام پێچەوانەی گلوکوزی خوێن، لەشی مرۆڤ ئەمینۆ ئەسیدی پێویست دروست ناکات، بەڵکو دەبێت لە رێگای خۆراکەوە بە دەستبخرێن.

تیم شنایدێرس ئەوەشی ئاشکرا کردووە، پێچەوانەی خۆراکەکانی دیکە، خواردنەوەی گیراوەی پڕۆتین پێش خەوتن، خەوی مرۆڤ تێک نادات.

K24

Frontiers in Nutrition

Daily Mail
Top