خەڵكی ئیسپانیا تەمەندرێژترینن لە جیهاندا
ریزبەندییەكەی بلومبێرگ پشتی بە هه‌ریه‌ك له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی بەستووە و ئاماژه‌ی به چه‌ند پێوه‌رێك كردووه كه وای كردووه ئه‌و وڵاتانه مرۆڤه‌كانیان ته‌مه‌نیان درێژتر بێت، لەوانە پێوەری چاودێری ته‌ندروستی، جگه‌ره‌كێشان، ڕێژه‌ی قه‌ڵه‌وی و ئاوی خاوێن.
له ڕیزبه‌ندی ناوی وڵاته‌كاندا ئیسپانیا به یه‌كه‌مین وڵات دانراوه، چونكه توێژینه‌وەكه پێیوایه تا ساڵی 2040 وڵاتی ئیسپانیا تێكرای درێژی ته‌مه‌ن له‌و وڵاته ده‌گاته 86 ساڵ، له دوای ئیسپانیاش ناوی هه‌ریه‌ك له ئیتاڵیا، ئایسلەندا، ژاپۆن، سویسرا، سوید، ئوسترالیا، سه‌نگافوره و نه‌رویج هاتوون، كه به هۆی به‌رزی كوالیتی پزیشكی و چاودێری ته‌ندروستی وای كردووه مرۆڤه‌كان له ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست و ته‌مه‌نێكی درێژتردا بژین.