تا ئێستا هیچ بەڵگەیەكی زانستی لەبەردەستدا نییە كە بیسەلمێنێت قۆنداخكردنی Swaddlingمنداڵ سوودبەخش و سەلامەتە، گرفت و زیانە تەندروستییەكانی قۆنداخكردنی منداڵ بریتین لە: یەكەم، زیاد گەرمبوونی لەشی منداڵHyperthermia لەوكاتەی كە بە توندی قۆنداخ دەكرێت، بەتاییەتی لە هاویندا، دەتوانرێت لەجیاتی قۆنداخكردن بەتانیی سووك بەكاربهێنرێت لەگەڵ بەردەوام واڵا هێشتنەوەی سەری منداڵ لە هەموو كاتەكاندا. دووەم، مردنی كتوپڕی مندڵ SIDS لە ساڵی یەكەمی تەمەندا لەوكاتەی كە یەكێك لە هۆكارەكان بریتییە لە كەوتنە سەر سك و دەموچاو و گیرانی هەناسە،Suffocation، چونكە منداڵ لەپاش تەمەنی دوو مانگییەوە توانای خۆسووڕاندن و خۆوەرگەڕاندنی دەبێت، هەتا ئەگەر قۆنداخیش كرابێت. سێیەم، قۆنداخكردنی منداڵ ئەگەری گرفت لە دروستبوونی جومگەی نێك، یان لەجێچوونی جومگەی نێك HIPDysplasia زیاد دەكات، چونكە لە ئەنجامی قۆنداخكردن، یان بەستنەوەی لەش و جووتكردنی قاچەكانی منداڵ بۆ ماوەیەكی زۆر و رێگرتن لە جووڵەی پەلەكانی خوارە وە، بە ئاراستەی جیاواز گرفت بۆ گەشەی دروستی جومگەكە پەیدادەبێت.