ڕێگایەكی نوێ‌ بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیی ئایدز

ڕێگایەكی نوێ‌ بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیی ئایدز
ماڵپەڕی (ئەلعەرەبیە) بڵاوی كردووەتەوە، لە ڕێگای چاندنی ئەندامێك لە جەستەی دوو كەسی تووشبوو بە نەخۆشیی ئایدز، ئەو دوو كەسە بەتەواوەتی لە نەخۆشیی ئایدز ڕزگارییان بووە.



كەسێك لە شاری لەندەن لە بەریتانیا بە یەکجاری جەستەی لە ڤایرۆسی ئایدز پاك بووەتەوە، ئەو حاڵەتە بە دووەم حاڵەت دادەنرێت لە جیهاندا و پێش 10 ساڵ كەسێكی دیكەش بە هەمان شێوە و بە یەکجاری لەو نەخۆشییە كوشندەیە ڕزگاری بووە.



ئەو دوو نەخۆشە بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجەی خوێن، نەشتەرگەریی چاندنەوەی مۆخە ئێسكیان كردووە و لەلایەن كەسانێكەوە شانەی لاوەكییان پێ‌ بەخشرابوو كە جیناتیان (DNA) گۆڕانكارییەكی ناوازەی هەیە، ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دەگرێت.



ڕافیندرا غۆبتا مامۆستای زانكۆی كامبریج و سەرپەرشتیاری ئەو لێكۆڵینەوەیە ڕایگەیاندووە ئەو ڕووداوە شتێكی دەگمەن نییە و ئەوە دووەم حاڵەتی لەناوچوونی یەکجارەکییە لە ڤایرۆسی ئایدز.


Basnews
Top