خۆراكی ناڕێك چانسی دووگیـانبوون كەم دەكاتەوە
دووگیانبوون، بە مانایەكی دیكە، چانسی دووگیانبوون لە ئافرەتی خاوەن خۆراكی ناهاوسەنگدا كەمتر دەبێت و دوادەكەوێت. لێكۆڵینەوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە لەگەڵ گۆڕینی خۆراك
بەرەو شێوازێكی هاوسەنگتر و تەندروستتر، ئەوا پاش ماوەیەك چانسی دووگیانبوون بەرزدەبێتەوە و كەمتر دوادەكەوێت. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە ئەو ئافرەتانەی مانگانە تەنیا یەك تا سێ جار میوە دەخۆن ئەوا چانسی دووگیانبوونیان بۆ ماوەی دوو هەفتە تا یەك مانگ دوادەكەوێت و ئەگەری نەزۆكی بۆ 8-12% بەرزدەبێتەوە، هەروەها ئەو ئافرەتانەی كە هەفتانە چوار جار، یان زیاتر خۆراكی خێرا دەخۆن ئەوا لەوانەیە كە چانسی دووگیانبوونیان بۆ ماوەی یەك ساڵ دوابكەوێت و ئەگەری تووشبوونیان بە نەزۆكی بۆ 8-16% بەرزدەبێتەوە. بۆیە پێویستە لەسەر ئەو ئافرەتانەی كە پلانی دووگیابوونیان هەیە، گرنگی زۆر بە خۆراكی رۆژانەیان بدەن، بۆنموونە، زیاد خواردنی سەوزە و میوە، دووركەوتنەوە لە خۆراكی خێرا بەتایبەتی بێرگەر و پیتزا و كەنتاكی، كەمكردنەوەی شیرینی و چەورییە خراپەكان.