توێژینەوەیەک: هاوارکردن بەسەر خانمانی دووگیان زیان بە کۆرپەلەکەی دەگەیەنێت
سکوڵی پزیشکی زانکۆی کوچی لە ژاپۆن بڵاویکردووەتەوە: "هاوار و دەنگ بەرزکردنەوە بەسەر ژنانی دووگیان کار لەسەر هەستی بیستنی منداڵ دەکات".
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆرپەلانەی دایکیان دووچاری دەنگی بەرز و تووڕە دەبنەوە، بە رێژەی 50% ئەگەری زیاتریان هەیە سیستمی بیستنیان کێشەی بۆ دروست ببێت.
هەروەها، دەنگە دەنگی دایک و باوکان، کاردەکاتە سەر منداڵدان و کاریگەری خراپی لەسەر گەشەی سیستمی بیستنی منداڵ دەبێت لە داهاتوودا.
توێژەرانی ئەو زانکۆیە رێنمایی دایک و باوکان دەکەن، لە شەڕە قسە و هاوارکردن بەسەر یەکدا دوور بکەونەوە، بە پێچەوانەوە، منداڵەکانیان زیانیان پێدەگات.
پێشتریش چەند توێژینەوەیەک ئەوەیان ئاشکرا کردبوو، دڵ تەنگی خانمانی دووگیان، کار دەکاتە سەر تەندروستی کۆرپەلە بە گەشتی.
K24 – ههولێر:
Daily Mail