هۆكاری سەرسووڕان لەكاتی هەڵسانەوەدا

هۆكاری سەرسووڕان لەكاتی هەڵسانەوەدا
سەرسووڕان لەكاتی هەڵسانەوەدا OrthostaticHypotension بریتییە لە كەمبوونەوەی پەستانی خوێن (بەشی سەرەوە) بە رێژەی 20 ملم جیوە، یان دابەزینی پەستانی خوێن(بەشی خوارەوە) بە رێژەی 10 ملم جیوە لە ماوەی 3 خولەكی پاش هەڵسانەوە لە دانیشتن یان پاڵكەوتن، یان دابەزینی پەستانی خوێن كە بگاتە ئاستی كەمتر لە 9060 ملم جیوە. حاڵەتەكە بەگشتی بۆ ماوەی كەمتر لە چەند خولەكێك بەردەوام دەبێت، لەوانەیە سەرسووڕانەكە توند بێت و ببێتە ئەگەری لەهۆشچوون، هەندێك جاریش ئەگەر سەختتر بێت، ئەوا ژیان دەخاتە مەترسییەوە. حاڵەتەكە لەوانەیە هاوكات بێت لەگەڵ كەمبوونەوە و نەمانی تەركیز، هەستكردن بە نیگەرانی و پەستی، خێرابوون و تەنكبوونی هەناسە، هێڵنج كە لەوانەیە رشانەوەی لەدوابێت، هەستكردن بە سەرما. هۆكارەكانی سەرسووڕان لەكاتی هەڵسانەوەدا بریتین لە: كەمبوونەوەی شلەی لەش لە ئەنجامی زیاد ئارەقەكردن، یان رشانەوە، یان سكچوون، خوێنبەربوون، كەمخوێنی، ئەمانە باوترین هۆكارن، پاشان بەساڵاچوون و كەمیی جووڵە و زیاد پاڵكەوتن، دووگیانی، نەخۆشیی دڵ، ناڕێكیی لێدانەكانی دڵ، نەخۆشیی زمانەكانی دڵ، نەخۆشیی پاركینسۆن، نەخۆشیی شەكرە، نەخۆشییەكانی گلاندی دەرەقی، كەشی گەرم و زیانی لابەلای هەندێك دەرمان، بەتایبەتی دەرمانەكانی كۆنترۆڵكردنی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ڤیاگرا. جگە لە رێنماییە گشتییەكان، بۆ چارەسەركردن، هاوكات دەرمانی تایبەت لەبەردەستدایە بۆ بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن.
Top