ڤیتامینەكان زۆر گرنگن بۆ گەشە و دروستیی منداڵ، بە رای زۆربەی پسپۆڕانی تەندروستیی منداڵ، ئەو منداڵانەی كە خۆراكیان دروست و هاوسەنگە پێویست بە بەكارهێنانی ڤیتامینەكان نییە، كارهێنانی ڤیتامینەكان بە بێ رێنمایی و چاودێری دكتۆر لەوانەیە كە زیانی زۆر بە تەندروستیی منداڵ بگەیەنێت. ئەو منداڵانەی كە پێویستییان بە بەكارهێنانی ڤیتامین هەیە ئەمانەن: ئەوانەی كە لەبەر هەر هۆكارێك بڕی كەمی شیر، یان بەرهەمەكانی شیر دەخۆن و كەم خۆیان دەدەنە بەر تیشكی خۆر، ئەوانە بە بڕی رۆژانەی 400 یەكەی جیهانی پێویستییان تەنیا بە كەپسولی ڤیتامین D دەبێت، ئەو منداڵانەی كە زیاتر خۆراكی رووەكی دەخۆن پێویستییان بە ڤیتامین B12 دەبێت، كە تەنیا لە خۆراكی ئاژەڵیدا هەیە، ئەو منداڵانەی كە لە ریخۆڵەدا نەخۆشییان هەیە، وەكو نەخۆشیی سیلیاك Celiac كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هەڵمژینی مادە خۆراكییەكان، ئەوا پێویستیان بە بەكارهێنانی مالتی ڤیتامینی رۆژانە دەبێت، ئەوانەی دوچاری كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن دەبن، یان لەكاتی بەكارهێنانی هەندێك جۆری دەرمان زیاتر پەیوەستن بە خواردنی شیرینی و شلەمەنییە شیرینكراوەكان، لەگەڵ تووشبووان بە نەخۆشیی درێژخایەن كە كاریگەریی نێگەتیڤ دەكەنە سەر ئارەزووی خواردن و هەڵمژینی ماددە خۆراكییەكان لە كۆئەندامی هەرسدا، ئەوا پێویستییان بە بەكارهێنانی ڤیتامین هەیە.