ریزبەندیی تەندروستترین وڵاتانی جیهان بڵاو دەکرێتەوە

ریزبەندیی تەندروستترین وڵاتانی جیهان بڵاو دەکرێتەوە
ریزبەندیی تەندروستترین وڵاتانی جیهان بڵاو دەکرێتەوە و وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یەکەمەکانی ریزبەندییەکەیە.

ریزبەندییەکە لەلایەن زانایان و توێژەرانی تەندروستی لە ئاژانسی (بلومبێرگ) بە پشتبەستژن بە داتاکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامادە کراوە و 169 وڵات لەخۆ دەگرێت.


ئیسپانیا پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەی وەرگرتووە و خەڵکی ئەو وڵاتە بە تەندروستترین خەڵکی جیهان دادەنرێن و لە دوای ئەویش، هەریەکە لە وڵاتانی ئیتاڵیا، ئایسلەندا، یابان، سویسرا، سوید، ئوستڕالیا، سەنگافورە، نەرویج و ئیسرائیل هاتوون.


وڵاتانی عەرەبیی و ئیسلامی لە دواوەی ریزبەندییەکەن. بەحرێن 36، قەتەر 37، لوبنان 39، بۆسنیا 42، ئەلبانیا 43، ئیمارات 46، حصوشر 49، تورکیا 51.




سەرچاوە:basnews
Top