پێويسته هه‌موو پياوێك ساڵانه ئه‌م پێنج پشكنينه ئه‌نجام بدات
به گوێره‌ى رێنمايى شاره‌زايان، هه‌موو پياوێك ته‌مه‌نى گه‌يشته سه‌رووى 35 ساڵ پێويسته پشكنين بۆ ئاستى كۆليسترۆڵ له خوێنيدا بكات، چونكه ئاستى چه‌ورييه‌كان له جه‌سته په‌يوه‌ندى راسته‌وخۆيان هه‌يه به درووستبوونى كێشه له خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان.
هه‌ريه‌ك له پشكنينه‌كانى "Alanine transaminase" (ALT) و"Aspartate transaminase" (AST)، گرنگن چونكه په‌يوه‌ندى نێوان رژێنه‌كان و كێشه‌كانى جگه‌ر و دڵ ديار ده‌كه‌ن. كه‌مبوونه‌وه‌ى رژێنه‌كان ئاماژه‌يه بۆ له‌ناوچوونى خانه و ئه‌ندامى جه‌سته.
هه‌روه‌ها پشكنينى (PSA) له توانايدا هه‌يه مه‌ترسى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات ئاشكرا بكات و ئه‌و پشكنينهش گرنگه بۆ هه‌موو پياوێك كه له سه‌رووى ته‌مه‌نى 40 ساڵى ئه‌نجامى بدات.
پشكنينى پيسايى، يه‌كێكى ديكه‌يه له پشكنينه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت ئايا خوێن له‌گه‌ڵ پيسايى دابه‌زيوه، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تى له‌و جۆره هه‌بوو، ئه‌وه ئاماژه‌يه بۆ تووشبوونى ريخۆڵه به نه‌خۆشى و له مهترسيدارترينيشيان نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌يه.
پزيشكان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، زۆر پێويسته به شێوه‌يه‌كى ده‌ورى به نازوور پشكنين بۆ ريخۆڵه‌كان بكرێت.
به راى ئه‌و پزيشك و شاره‌زايانه، زانينى پێشوه‌خته‌ى مه‌ترسييه‌كانى تووشبوون به نه‌خۆشى ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌يه، رێگه له سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشييه مه‌ترسيداره‌كان بگيرێت.
سه‌رچاوه:
K24 – هه‌ولێر:
RT