بەكارهێنانی مۆبایل بەم جۆرە دەبێتە هۆی قه‌ڵه‌وی
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به توێژینه‌وه‌یه‌ك داوه كه به هه‌ماهه‌نگی نێوان زانكۆیه‌كی به‌رازیل و هوڵه‌ندا ئه‌نجام دراوه و تێیدا هاتووە كە ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام له كاتی نانخواردندا مۆبایل به‌كارده‌هێنن، رێژه‌ی كالۆریان له له‌شدا زیاتر ده‌كات به به‌روارد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له كاتی نانخواردن مۆبایل به‌كارناهێنن.
توێژینەوەكە روونی كردووەتەوە ئەوانەی مۆبایل لە كاتی نان خواردن بەكاردێنن ڕێژەی كالۆری لە لەشیاندا بەڕێژەی 15% زیاتری لە هی ئەوانەی مۆبایل لە كاتی نانخواردندا بەكارناهێنن، به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕێژه‌یه له نێو منداڵاندا به ته‌واوی هه‌ستی پێ كراوە.
له به‌شێكی توێژینه‌وه‌كه‌دا ئەوەش هاتووه كە مرۆڤ كاتێك نان ده‌خوات و مۆبایل به‌كارده‌هێنیت هاوسه‌نگی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ئاگای له‌و بڕه خواردنە نیه كه ده‌یخوات.سەرچاوە:basnews