هۆكارەكانی شەقەسەر

هۆكارەكانی شەقەسەر
شەقەسەر Migraine جۆرێكی توندی سەرئێشەیە، كە زیاتر دوچاری یەك لای سەر دەبێت و لە زۆربەی حاڵەتەكاندا هاوكاتە لەگەڵ هێڵنج و تێكچوونی بینیندا. تا ئێستا هۆكاری راستەقینە و چەسپاوی تووشبوون بە شەقەسەر نەدۆزراوەتەوە، بەڵام توێژەران ئاماژەیان بە چەند بیردۆزێك كردووە، بۆنموونە: بوونی گرفت لە كۆئەندامی دەماری مەركەزیدا، گرفت لە سیستمی بۆڕیەكانی خوێن لە مێشكدا، بوونی مەیلی زگماكی، گۆڕان لە رێڕەوە دەماریەكان و ماددە كیمیاییەكانی مێشك، بەتایبەتی كەمبوونەوەی ئاستی سیرۆتۆنین Serotonin. هەروەها ئاماژەیان بە چەند هۆكارێكی وروژێنەری شەقەسەر كردووە، كە بریتین لە: لایت و رووناكی زەق و بەهێز، كەشی زۆر گەرم، كەمبوونەوەی رێژەی شلەی لەش، سترێسی توند، دەنگی بەرز و ژاوەژاو، ناڕێكی، یان دواخستنی ژەمەكانی خۆراك، جووڵە و چالاكیی فیزیكی توند، ناڕێكیی خەو، هەروەها هەندێك جۆری خۆراك، خواردنەوە ئەلكهولییەكان، جگەرەكێشان، سەفەركردن، هەندێك جۆری بۆن و زیانی بەكارهێنانی هەندێك دەرمان، لەگەڵ گۆڕانی هۆرمۆنی لە ئافرەتدا، بۆ نموونە: لەكاتی سووڕی مانگانە و دووگیانی و قۆناغی وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە Menopause.
Top