توێژینەوەیەک: هاوڕێی باش تەمەن درێژ دەکات و لە چەند نەخۆشییەک دەتپارێزێت

توێژینەوەیەک: هاوڕێی باش تەمەن درێژ دەکات و لە چەند نەخۆشییەک دەتپارێزێت
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، بوونی هاوڕێی باش، تەمەنی مرۆڤ درێژتر دەکات.

توێژەران لە زانکۆی جۆرج ماسۆن لە ویلایەتی ڤیرجینیای ئەمەریکا توێژینەوەیان لەسەر 90 هەزار کەس کردووە و تیایدا پەیوەندی نێوان بوونی هاوڕێ و ماوەی ژیانیان ئاشکرا کردووە.

نانسی فریبۆرن، پزیشک و بەڕێوەبەری توێژینەوەکە دەڵێت: "پاڵپشتی دەروونی، ئامۆژگاریی و هاوڕێ و نزیکیت لەو کەسانەی دڵت لە گەڵیان خۆشە، تەمەن درێژ دەکەن، ئەمەش بیرهێنانەوەیەکە کە نزیک بوونە لە خۆشەویستانت دەکرێت کاریگەری زۆری هەبێت".

دەشڵێت: "بەسەربردنی کات لە گەڵ ئەزیزانت مەترسی نەخۆشییەکانی فشاری خوێن، هەوکردن، کەم خوێنی و فشاری دەروونی کەم دەکاتەوە".

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر گەنجان هاوڕێی باشییان هەبێت، دەتوانن لە پەیوەندییە سۆزدارییەکانیش زیاتر سەرکەوتوو بن.

ئەم توێژەرانە پێیان وایە، پەیوەندی کۆمەڵایەتی تەندروست و نزیکیت لەو کەسانەی خۆشت دەوێن و گرنگیت پێدەدەن، چارەسەرێکی ئاسان و ساددەیە و تەمەنت درێژ دەکات چونکە تەندروستی دەروونی مرۆڤ زۆر باش دەپارێزێن.

سەرچاوە:

K24 – هه‌ولێر:

MindbodyGreen
Top