ئەو خۆراكانەی بۆنی لەش ناخۆش دەكەن!

ئەو خۆراكانەی بۆنی لەش ناخۆش دەكەن!
بێگومان هەموومان بەردەوام سابوونی بۆن خۆش و ئاوێتەكانی لابردنی بۆن Deodorant بەكار دەهێنین، بەڵام گەلێك جار هەست دەكەین كە هێشتا بۆنی لەش، یان بۆنی پێستمان ناخۆشە، لەوانەیە بۆنی هەناسەشمان ناخۆش بێت، بێ ئەوەی كە هیچ نەخۆشی، یان گرفتێكی تەندروستیمان هەبێت، لێرەدا پێویستە كە تێبینی خۆراك بكرێت، لەوانەیە كە ماوەیەك پاش ژەمێكی خۆراك، بۆنی دەم و لەش ناخۆش بێت. لە راستیدا هەندێك خۆراك هۆكارن بۆ بۆنی ناخۆشی دەم و بۆنی ناخۆشی پێست، یان لەش، بەگشتی ئەو خۆراكانەی كە بۆنی لەش ناخۆش دەكەن بریتین لە:
• بەهارات Spices بەتایبەتی بەهاراتی عەنبە و ترشیات.
• سەوزە كەلەرەمییەكان Cruciferous وەكو كەلەرم، بڕۆكلی، قەڕنابیت، كە پاش هەرسكردنیان بۆنێكی ناخۆش بە ئارەقە دەبەخشن.
• گۆشتی سوور، چونكە كاتی زۆری بۆ هەرسكردن پێویستە، ئەو بەشەی كە هەرسكردنی لەناو رێڕەوەكانی هەرسدا دوادەكەوێت، ماددەی وای لێ جیادەبێتەوە كاتێك كە دەگەنە ئارەقە، ئەوا بۆنی پێست ناخۆش دەكەن.
• پرۆتینی كۆلین Choline كە لە ماسی، شیر، هێلكە، شوكولاتە، لەگەڵ پاقلەمەنییەكاندا هەیە، لەبەر هۆكاری بۆماوەیی لەشی هەندێك كەس توانای تێكشكاندن و هەرسكردنی تەواوی ئەم پرۆتینەیان نییە، بۆیە بۆنێكی بەهێزی وەكو بۆنی ماسی خاو دەگاتە پێستیان.
• قاوە، جگە لەوەی كە بۆنی ناخۆش بە هەناسە دەبەخشێت، بۆنی بن كەوشەكانیش ناخۆش دەكات، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ماددەی كافائین Caffeine كە لە قاوە و چای و كاكاودا هەیە و هانی دەردانی ئارەقە لە رێگای پێستەوە دەدات، بۆیە بۆ خۆپاراستن دەتواندرێت قاوەی بێ كافائین، یان چای سووك بخورێتەوە، یان بە دووركەوتنەوەی یەكجارەكی لە كافائین.
Top