لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە

لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە
تیمێكی پزیشکی ئەڵمانیی زانکۆی هایدیلبێرگ، رێگەیەکی نوێی دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزنەوە.

پرۆفیسۆر سارا شۆت- سەرۆکی تییمە پزیشكییەکەی زانکۆی هایدیلبێرگ دەڵێت پشکنینە نوێیەکە لەڕێگەی خوین ئەنجامدەدرێت، دەتوانێت بە دۆزینەوەی چەند ماددەیەکی کیمیایی نێو خوین، لە قۆناخێكی زوودا شێرپەنجەی مەمک دەستنیشانبکات.

پرۆفیسۆر سارا روونیدەکاتەوە پشکنینە نوێیەکە جگە لە دەستنیشانکردنی خانە شێرپەنجەییەکان لە قۆناخە سەرەتاییەکان، دەتواندرێت بۆ چاودێریکردنی دۆخی شێرپەنجە لەکاتی چارەسەر بەکاربهێندرێت. دەشڵێت تەنیا بە چەند سیسێكی خوین دەتوانن پشکنینەکە ئەنجامبدەن.

پرۆفیسۆرەکەی زانکۆی هایدیلبێرگ دەڵێت ئامانج لە زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجە، زووچارەسەرەکردنییەتی، ئەمەش چونکە چارەسەری گرێ شێرپەنجەییەکان لە قۆناخە سەرەتاییەکان ئاسانترە.

ئێستا لە ئەڵمانیا ساڵانە نزیکەی 70 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لەنێو خانمان تۆماردەکرێن، ئەمەش وایکردووە وەک بڵاوترین جۆری شێرپەنجە لە وڵاتەکە هەژماربکرێت.

پرۆفیسۆر سارا شۆت، سەرۆکی تییمە پزیشكییەکەی زانکۆی هایدیلبێرگ دەڵێت: "لەژێر پشکنینی شانەیی شلەدا، واتە ئەو شتانەی دەتوانیت بیسەلمێنیت لە کۆتاییدا و لێرە لەبارەی شێرپەنجەیە، بەگشتی چەندین گەیەنەری کیمیایی و دەرخەری بایۆلۆژی هەن، کە لەلایەن گرێ شێرپەنجەییەکان دەردەدرێن و لەنێو خانەکانی جەستە دەمێننەوە، جەستە لەبەرامبەریان کاردانەوەی دەبێت، دەتواندرێت لە خوین پێوانە بکرێن، بەدڵنیاییەوە کاری زۆرتری دەوێت بۆ فراوانکردنی پشکنینەکە بۆ نەخۆشییە گرێییەکانی دیکە، بەتایبەت لەو جۆرانەی کە پشکنینە وێنەییەکان سنووردارن و کاری باش ناکەن، بەتایبەت کاتێك دێت بۆ شێرپەنجەی هێلکەدان، کە هیچ رێگەیەکی خۆپاراستن لێی نییە و ئەو کاتە دەستنیشاندەکرێت، کە خانمەکە گرفتی بۆ دروستبدەبێت".

سەرۆکی تییمە پزیشكییەکەی زانکۆی هایدیلبێرگ دەشڵێت بەشێوەیەکی درێژخایەن پشکنینی شانەیی شلەکە ئامانجەکەی لەچەندین لاوە بۆ زوودەستنیشانکردنە، بۆ چاودێریکردنی چارەسەرە، پێیوایە لەراستیدا رێگەیەکە بۆ زوودەستنیشانکردنی شێرپەنجە و بۆ چاودێریکردنی نەخۆشیی شێرپەنجە، ئەوان دەزانن بە دڵنیایی کاتێك گرێیەکی شێرپەنجەی مەمک زوو دەستنیشاندەکرێت، گرێیەکان بچووکن، بەجۆرێك رەنگە لە قۆناخێكی زۆر سەرەتاییدابن، ئامانج ئەوەیە، ئەگەر بگونجێت نەخۆشییەکە دەستنیشانبکرێت، کە گرێیەکی مەترسیدار و کوشندەیە، رەنگە بەزوویی چارەسەرەبکرێت و چاکببێتەوە.

سارا شۆت دەڵێت ئەگەر کەسێك لەژێر چارەسەربێت، بۆ ئەوەی بزانن چارەسەرەکە چۆن بەرەوپێشدەچێت و گرێیەکە چۆن وەڵامی هەیە بۆ چارەسەری کیمیایی، ئایا گرێیەکە بەرەوباشبوون یان خراپبوون دەچێت؟، بەدڵنیاییەوە زۆر گرنگە بۆ ئەوان، بەتایبەت کە سەیردەکەن خانمان لە چارەسەردا چەندین بڕی ژەهراوی چارسەری کیمیایی وەردەگرن، کاتێك دەزانن وەڵامی باشی نییە بەم پشکنینە نوێیە، دەتوانن چارەسەرەکە بگۆڕن و رێگەکانی دیکە بەکاربهێنین.


سەرچاوە: رووداو- هەولێر
Top