9 نیشانە نەخۆشی کۆڵۆن دەبەنە ئاستێکی مەترسیدار
60%ی کەیسەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن دەکرێت لە رێگای تیشک و سکان رێگری لێ بکرێت، ئەمەش بە گوێرەی توێژینەوەکانی سەنتەری ئەمەریکی بۆ کۆنتڕۆڵ و رێگریکردن لە نەخۆشییەکان.
ئەگەر ئەم 9 نیشانەی خوارەوەت هەیە، ئەوا ئەگەری زۆرە دووچاری شێرپەنجەی کۆڵۆن بووبیت؛ باشترە بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکەیت چونکە چەند زووتر چارەسەر بۆ شێرپەنجە وەربگیرێت باشترە.
بوونی خوێن لەگەڵ پاشەڕۆ
هەناوێکی ناڕێک و بێزارکەر
رشانەوە و هەستی رشانەوە
جوولەی ناڕێکی ریخۆڵە و قەبزی و سکچوون
غازاتێکی زۆر
کەمبوونەوەی خڕۆکەی سووری خوێن (کەم خوێنیی)
هەستکردن بە ماندوویەتی
لەخۆڕا لە دەستدانی کێش
هەناسە تەنگیی
سەرچاوە: K24 – ههولێر