نیشانەكانی كەمیی ڤیتامین D

نیشانەكانی كەمیی ڤیتامین D
بۆ هەڵمژینی كانزای كالسیۆم و گەشەی ئێسك و گەلێك فرمانی گرنگی دیكە، لەش پێویستیی زۆری بە ڤیتامین D هەیە و كەمیی ئەم ڤیتامینەش كۆمەڵێك گرفتی تەندروستی هەن. نیشانەكانی كەمیی ڤیتامین D بریتین لە: خەمۆكی، پەستی، نەرمبوونی ئێسك، یان ئێسكەنەرمە Rickets لە منداڵ و، پووكانەوە و لاوازبوونی ئێسك لە گەورەكاندا، كە هێزێكی دەرەكی سووك، یان كەوتنێكی سادە دەبێتە هۆكار و ئەگەری شكانی ئێسك، هەستكردن بە ماندووبوون و بێ هێزیی گشتی، ئازاری ماسولكە، بەتایبەتی لە دەست و پێیەكاندا، هاوكات لەگەڵ كەمبوونەوەی هێز، یان رەق بوونی و ماسولكە و ئازاری جومگە، بەتایبەتی لە پشت و ئەژنۆكان لەگەڵ ناجێگیربوونی ئاستی شەكری خوێن، لاوازبوونی سیستمی بەرگریی لەش، كەمبوونەوەی ئاستی كالسیۆم لە خوێندا، گۆڕان لە مەزاجدا بە شێوەی هەستكردن بە ناڕەحەتی و دڵتوندی، چونكە كەمیی ڤیتامین D دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی ماددەی سیرۆتۆنین Serotonin لە شانەكانی مێشكدا، هاوكات زیادبوونی كێشی لەش، دواكەوتنی چاكبوونەوەی برینەكان، هەستكردن بە هیلاكی و كەمبوونەوەی توانای بەرگەگرتن. لەكاتی تووشبوون بە كەمی ڤیتامین D و بەرجەستەبوونی نیشانەكان، ئەگەر حاڵەتە كە زوو چارەسەرنەكرێت، ئەوا ئەگەری تووشبوون بە چەند نەخۆشیییەكی دیكە وەكو: رەبۆ، نەخۆشیی سیل، شەكرە، نەخۆشیی پوك، نەخۆشیی لە كۆئەندامی دڵ و سووڕی خوێن، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن، شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەت و پرۆستات لە پیاودا.
Top