له‌ فه‌ره‌نسا خواردنه‌وه‌ى مه‌ى له‌ ساڵێكدا 41 هه‌زار كه‌سى كوشتووه‌

له‌ فه‌ره‌نسا خواردنه‌وه‌ى مه‌ى له‌ ساڵێكدا 41 هه‌زار كه‌سى كوشتووه‌
توێژينه‌وه‌ى نوێى ئاژانسى نيشتمانى فه‌ره‌نسا بۆ ته‌ندرووستى گشتيى، ده‌ريخستووه‌، ساڵانه‌ له‌ فه‌ره‌نسا، 41 هه‌زار كه‌س به‌ هۆى به‌كارهێنان و زياده‌ڕۆييكردن له‌ مه‌ى خواردنه‌وه‌ گيانيان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس، بڵاويكرده‌وه‌، به‌ گوێره‌ى زانيارى ئه‌و ئاژانسه‌ ته‌ندرووستييه‌ى فه‌ره‌نسا، خواردنه‌وه‌ كهولييه‌كان دووه‌م هۆكارى گيانله‌ده‌ستدانن له‌ فه‌ره‌نسا و %7ى كۆى گشتيى ئه‌وانه‌ش به‌و هۆيه‌وه‌ گيانيان له‌ده‌ستداوه‌، 15 ساڵييان ته‌واوكردووه‌.

به‌ گوێره‌ى ئامارى 2009، ئه‌وانه‌ى به‌ هۆى خواردنه‌وه‌ كهوولييه‌كانه‌وه‌ گيانيان له‌ده‌ستدابوو، ژماره‌يان 49 هه‌زار كه‌س بووه‌.

توێژه‌ران رايانگه‌ياندووه‌، هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى مردن بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ رۆژانه‌ لانيكه‌م به‌كارهێنه‌رانى خواردنه‌وه‌ كهوولييه‌كان يه‌ك گراميان له‌ بڕى خواردنه‌وه‌يان كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.

توێژينه‌وه‌كه‌ ده‌ريخستووه‌، %11ى قوربانييه‌كان پياو و %4يان ئافره‌تن.

له‌و توێژينه‌وه‌يه‌دا 20 هه‌زار كه‌س وه‌ك نموونه‌ى توێژينه‌وه‌ چاودێرى كراوون.

هه‌ر به‌ گوێره‌ى ئه‌و توێژينه‌وه‌يه‌، كهوول له‌ 2015دا 16 هه‌زار كه‌سى تووشى شێرپه‌نجه‌ كردووه‌ و 9 هه‌زار و 900 كه‌سى تووشى نه‌خۆشييه‌كانى دڵ و 6 هه‌زار و 800 كه‌سيش تووشى نه‌خۆشييه‌كانى گه‌ده‌ بوونه‌ و 5 هه‌زار و 400 كه‌سيش له‌ ژێر كاريگه‌رى خواردنه‌وه‌كاندا كوژران يان خۆيان كوشتووه‌، ياخود به‌ رووداوى هاتوچۆ گيانيان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ كۆتايشدا، توێژينه‌وه‌كه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، كهوول ده‌بێته‌ هۆى زۆرێك له‌ نه‌خۆشييه‌كانى وه‌ك: هه‌وكردنى جگه‌ر، نه‌خۆشييه‌كانى دڵ، هه‌وكردنى په‌نكرياس، له‌بارچوون، جه‌ڵته‌ى مێشك، داخوورانى ئێسك، لاوازى و له‌ده‌ستدانى تواناى سێكسى.

سەرچاوە:
K24 – هه‌ولێر:
Top