خواردنەوەی نیو كوپ ئاوی میوە هێندەی هەشت خوله‌ك به‌پێ رۆیشتن بەسوودە.

خواردنەوەی نیو كوپ ئاوی میوە هێندەی هەشت خوله‌ك به‌پێ رۆیشتن بەسوودە.
دەزگایەكی تەندروستی له‌ بارەی سوودی خواردنه‌وه‌ی ئاوی میوەوە بڵاوی كردەوە كە نیو كوپ ئاوی میوە هێندەی هەشت خولەك بە پێ رۆیشتن بەسوودە.


ماڵپه‌ڕی (سۆسیال سزاینز ئاند مێدیسن) لەبارەی كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی نیو كوپ له‌ ئاوی میوه‌ له‌سه‌ر تەندروستیی مرۆڤ، بڵاوی كردەوە كە ئاوی میوه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر باشبوونی ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ مێشكه‌وه‌ هه‌یه‌.


ماڵپه‌ڕه‌كه‌ نووسیویه‌تی ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان نه‌یانتوانی رۆژانه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ پێ بڕۆن، ئه‌وا پێویسته‌ ڕۆژانه‌ نیو كوپ ئاوی میوه‌كان بخۆنەوە، چونكه‌ هه‌مان كاریگه‌ری هه‌یه‌.


له‌ توێژینه‌وه‌كە باس له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر 40 هه‌زار كه‌س ئه‌نجام دراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه‌ گرنگی به‌ خواردنه‌وی ئاوی میوه‌كان دەدەن، به‌رده‌وام ده‌روونیان ئارامە، كه‌مترین گرفتی ته‌ندروستیان هه‌بووه‌.

سەرچاوە:basnews
Top