خۆپاراستن لە بەردی گورچیلە

خۆپاراستن لە بەردی گورچیلە
بەگشتی بەردی گورچیلە چوار جۆری هەیە، باوترینیان لە جۆری ئۆكزالەیتی كالسیۆمە Calciumoxalate كە بە پێچەوانەی بیروڕای زۆر كەس، بەردی گورچیلە هەرگیز لە ئەنجامی زیاد خواردنی خۆراكی دەوڵەمەند بە كالسیۆم یان حەبی كالسیۆم دروست نابێت، بەڵكو خۆراكی ناڕێك و ناهاوسەنگ لەگەڵ كەم خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەكانی دیكە لە درووستكردنی ئەم جۆرە بەردە رۆڵیان هەیە. لەكاتی كەم خواردنەوەی ئاو، میز چڕ دەبێتەوە بەو ماددانەی كە دەبنە كریستال و ئەگەری دروستبوونی بەردی میزەڕۆ زیاد دەكەن. زیاد خواردنەوەی ئاو كە رۆژانە لە دوو لیتر كەمتر نەبێت، یەكەم هەنگاوی خۆپاراستنە، هەروەها ئاوی لیمۆی سروشتی كە رێژەیەكی باش لە ترشی سیتریك لەخۆدەگرێت، كە رێژەی سترەیت Citrate لە میزدا زیاد دەكات و رێگا لە بەكریستالبوونی خوێیەكانی كالسیۆم یان دروستبوونی بەردی كالسیۆم دەگرێت، هاوكات ئاوی گوێزی هیندی كە بە هۆی رێژەی بەرزەی پۆتاسیۆمەوە رێگا لە زیاد دەردانی كالسیۆم لە گورچیلەكان دەگرێت، كەمكردنەوەی گۆشت، چونكەپرۆتینی ئاژەڵی(گۆشت،پەلەور، ماسی) ریسكی بەردی گورچیلە لە جۆری ترشی یوریك و ئۆكزالەیتی كالسیۆم و جۆری سیستین Cystine زیاد دەكات، بەكارهێنانی پاودەر، یان گیراوەی سترەیتی مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم بە مەبەستی زیادكردنی رێژەی سترەیت لە میزدا، هۆكارێكە بۆ دەربازبوون لە بەردی گورچیلە.
Top