زۆر خۆشووشتن زیانبەخشە

زۆر خۆشووشتن زیانبەخشە
هەموومان حەزمان لە پاكوخاوێنی هەیە، خۆشووشتن زۆر پێویستە، بەڵام بە مەرجێك كە هاوسەنگیی نێوان خاوێنی پێست و تەندروستیی پێست بپارێزین. كیمیای پێستی هەر كەسێك تایبەتە و لە پێستی كەسێكی دیكە جیاوازە، بۆیە لەوانەیە كە زیاد خۆشووشتن بۆ گەلێك كەس زیان بە پێست و قژ بگەیەنێت. چینی سەرەوەی پێست كە لە خانەی مردوو و چەوری پێكهاتووە، جگە لە پارێزگاریكردن لە تەڕێتی پێست، چینەكانی ژێرەوەی پێست دەپارێزێت كە خانەی زیندوو لەخۆ دەگرن. لەكاتی دوشی گەرم، كە پێستت چەندین جار بە لیفكە و سابون بە توندی دەشۆیت، ئەوا زیان بە چینی سەرەوەی پێست دەگەیەنیت، سابون چەورییەكەی لادەبات و داماڵین بە لیفكە چینەكە تەنك دەكات، دەرەنجام پێست وشك دەبێت و دەقڵیشێت و دوچاری سووتانەوە دەبێت. پاشان وشككردنەوەی پێستە وشكەكە بە خاولی هێندەی تر ئەزیەتی پێست دەدات، بەتایبەت ئەگەر زبر بێت و بە توندی پێستی پێ وشك بكرێتەوە. زیاد شووشتن و زیاد دەستكاریكردنی قژ دەبێتە هۆی لەدەستدانی چەوریی پێست و قژ، كە رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی پێست و پاراستنی قژ لە شكان یان پچڕان. لە لایەكی دیكەوە، زیاد خۆشووشتن ئەگەری كاڵبوونەوەی قژ و كورتبوونی تەمەنی رەنگی قژی هەیە. هەوڵ بدە كە سابونی سووك بەكاربێنیت لەگەڵ ئاوێك كە زۆر گەرم نەبێت، ئەگەر پێستت دوچاری وشكبوون بوو، دەتوانیت كە بە رێنمایی دكتۆر ماددەیەكی شێداركەرەوەی پێست Moisturizer بەكاربێنیت.
Top