رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی مەترسییەكی گەورەی مۆبایل ئاشكرا دەكات
له تازه‌ترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیدا باس له زیانه‌كانی مۆبایلی زیره‌ك كراوە، كه به هۆیه‌وه ملیاران كه‌س گرفتی بیستنیان بۆ دروست بووه.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە نزیكه‌ی نیوه‌ی جیهان و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 12 تاوه‌كو 35 ساڵیدایه، گرفتی بیستنیان بۆ دروست بووه، هۆكاره‌كه‌شی هه‌مووی بۆ مۆبایله زیره‌كه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رێكخراوه‌كه هۆشداری داوەتە ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی مۆبایلی زیره‌ك به‌رهه‌م دێنن، كه پێویسته میكانیزم و سیسته‌می تازه‌ی به‌رنامه‌ی ده‌نگی بدۆزنه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی له رێگه‌ی تیشكه‌كانی ده‌نگیه‌وه به‌ر گوێی مرۆڤ ده‌كه‌ون.
سەرچاوە : basnews