كوارگ Mushrooms بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە، چونكە دەوڵەمەندە بە گەلێك ماددەی خۆراكیی گرنگی وەكو ریشاڵ، پرۆتین، هەروەها ماددەی دژەئۆكسان و نزیكەی 15 جۆری ڤیتامین و كانزا لەخۆدەگرێت، بۆنموونە ڤیتامینەكانی B1، B2، B3، B5، B6، B9، C، D، لەگەڵ كانزای مەگنسیۆم، زینك، ئاسن، كۆپەر،پۆتاسیۆم، هەروەها سیلینیۆم كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە. كوارگ چەندین سوودی تەندروستیی هەیە وەكو: پاراستنی پتەویی ئێسك، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن، رێكخستنی پەستانی خوێن، یارمەتیدانی كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتۆیدی جومگەكان لە ئازار و ئاوسان، هاوكات هاندانی كرداری هەرسكردنی خۆراك، هاوكارە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، یارمەتی دواخستنی پیربوونی پێست و لۆچبوون و شل و شۆڕبوون دەدات.