كه‌مخه‌ویی DNA مرۆڤ تێكده‌دات
لێكۆڵەران لە زانکۆی هۆنگ کۆنگ، تاقیكردنه‌وه‌یان لەسەر 49 پزیشك لە دوو نەخۆشخانە كردووه، کە 24يان لە شیفتی ئێواران كاریان، دەکرد، ده‌ركه‌وتووه کەمخەویی دەتوانێت ببێتە هۆی کەمکردنی چالاکیی DNA و هەروەها نەخۆشیی جێناتی دروست بکات.
به گوێره‌ی ئەنجامی توێژینەوەكە ده‌ركه‌وتووه، کاری شەوانە خەو تێكدەدات، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییە، بۆچی کاتێك خەو کەم دەبێت، زیان به‌ر DNA ده‌كه‌وێت. بۆیه توێژه‌ران دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، مرۆڤ له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا، پێویستی به 7 کاتژمێر خه‌و ھەیە.
ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیه ده‌ریخستووه، ئه‌و پزیشكانه‌ی لە دەوامی شەوانن 30٪ زیاتر لە پزیشكانی دیکە، دووچاری زیانی DNA بوونەته‌وه، تەنانەت دروستکردنەوەی DNA له‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر ده‌خه‌ون، كه‌م ده‌بێته‌وه.
سەرچاوە: K24- هەولێر:
dailymail