بامـێ
بەهۆی بوونی ئەو ماددە خۆراكیی و ریشاڵییانەی هەیەتی، بامێ رێگریكهرە لە تووشبوون بە نەخۆشوی شەكرە، هاوكات رێژەی شەكر لە خوێندا رێك دەخات، بۆیە خواردنی بامێ زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی بەدەست بەرزیی رێژەی شەكرەوە دەناڵێنن.
بهسووده بۆ ئافرهتی دووگیان: بەو پێیەی بامێ رێژەیەكی باش لە ترشی فۆلیك لەخۆ دەگرێت، بە رەگەزێكی گرنگ دادەنرێت بۆ تەندروستیی ئافرەتی دووگیان و كۆرپەكەی، جگە لەوەش ئەو ڤیتامینانەی كە لە بامێدا هەیە، دەبنە هۆی پاراستنی كۆرپەلە لە چەندین نەخۆشیی و یارمەتی گەشەكردنی دەدەن و خانەی نوێ لە لەشی كۆرپەلەكەدا دروست دەكەن.
لە توێژینەوەیەكی پزیشكیدا كە لە ساڵی (2005) ئەنجامدراوە، دەركەوتووە ئەو كەسانەی وەك یەكێك لە ژەمەكانی خۆراك بە شێوەیەكی بەردەوام بامێ دەخۆن، كەمتریین مەترسییان لێدەكرێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی گورچیلە، بە شێوەیەكی گشتی بامێ سوودێكی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی گورچیلە و پاككەرەوەیەكی بەهێزە بۆ (قۆڵۆن)، چونكە لەو ماددە خۆراكیی و ریشاڵییانە پێكدێت كە یارمەتی هەرسكردنێكی تەندروست دەدەن و وەك پاككەرەوەی قۆڵۆن كاردەكەن.
یارمەتیدەرە لە دووركەوتنەوە لە نەخۆشیی رەبۆ: توێژینەوە زانستییەكان ئەو راستییەیان سەلماندووە كە بامێ ڤیتامین (C) تێدایەو یارمەتیدەرە لە دوركەوتنەوە لە نەخۆشیی رەبۆ لە منداڵان و لەو كەسانەی كە هۆكارەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكە تێیاندا زۆرە. هاوكات بەهۆی بونی ڤیتامین (C) كە یەكێكە لە گرنگترین ئەو ڤیتامینانەی شانەی لەشی مرۆڤ دروست دەكەن و لەگەڵ ماددەی (كۆلاجین) یارمەتی گەشەی جەستە دەدەن، یارمەتی زیندووهێشتنەوە و درەوشانەوەی پێستیش دەدات. بەو پێیەی بامێ رێژەیەكی باش لە كالۆریی وزە و گەرمی تێدایە كە ئەم ماددەیە كۆنتڕۆڵی رێكخستنی ماددە خۆراكییەكانی بەدەستە و یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەو دابەزاندنی كێشی لەش.
یەكێكە لەو سەوزە هاوینەییانەی كە لە كێڵگەدا رەگێكی بەهێز دادەكوتێ و بەرهەم دەدات، بامێ كۆگایەكی گرنگی رەگەزە خۆراكییەكان و ڤیتامینەكانە، سوودەكانی بامێ بەجۆرێكن رەنگە زۆربەی ئەو كەسانەی دەیخۆن لێی ئاگادار نەبن. بامێ دەوڵەمەندە بە ژمارەیەك لە ڤیتامین و كانزا و ریشاڵ و ماددەی خۆراكی وەك: (ریشاڵە خۆراكییەكان، ترشی فۆلیك)، جگە لەوەش هەریەك لە ڤیتامینەكانی( A، B1، B3، B6، C، K) و تەنانەت (مەگناسیۆم و بیتاكارۆتین) لەخۆ دەگرێت. بامێ چەندین سوودی پڕبایەخ و گرنگی هەیە كە لەو (حەوت) خاڵەی خوارەوەدا خراوەتەڕوو: