منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی
بێسان سیمپسن، دایکێكی تەمەن 26 ساڵانە، دوای ئەوەی لەرێگەی سۆنار دەردەکەوێت کە کۆرپەکەی تووشی نەخۆشیی سکماکی دڕکەپەتک و بڕبڕەی پشت دەبێت، پزیشكان دوو هەڵبژاردەی لەباربردن یان نەشتەرگەری بۆ دادەنێت.
سیمپسن دەڵێت ئەو بڕیاریداوە نەشتەرگەری بۆ کۆرپەکەی بکات و چارەسەری بۆ بکرێت لەجیاتی ئەوەی کە لەبارببردرێت.
لە تەمەنی 24 هەفتەیەمی دووگیانی تیمێكی پزیشکانی بەلجیکی و بەریتانی نەشتەرگەرییەکەیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا، ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی 80%ی کۆرپەکانی بەریتانیا کە تووشی نەخۆشییە سکماکییەکانی درکەپەتک دەبن لەباردەبردرێن.
سەرچاوە: رووداو- هەولێر