منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی
تیمێکی پزیشکانی بەلجیکی و بەریتانی لەماوەی دووگیانی کۆرپەیەک بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێنن، دوای چارەسەر دەیخەنەوە شوێنی خۆی.

بێسان سیمپسن، دایکێكی تەمەن 26 ساڵانە، دوای ئەوەی لەرێگەی سۆنار دەردەکەوێت کە کۆرپەکەی تووشی نەخۆشیی سکماکی دڕکەپەتک و بڕبڕەی پشت دەبێت، پزیشكان دوو هەڵبژاردەی لەباربردن یان نەشتەرگەری بۆ دادەنێت.

سیمپسن دەڵێت ئەو بڕیاریداوە نەشتەرگەری بۆ کۆرپەکەی بکات و چارەسەری بۆ بکرێت لەجیاتی ئەوەی کە لەبارببردرێت.

لە تەمەنی 24 هەفتەیەمی دووگیانی تیمێكی پزیشکانی بەلجیکی و بەریتانی نەشتەرگەرییەکەیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا، ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی 80%ی کۆرپەکانی بەریتانیا کە تووشی نەخۆشییە سکماکییەکانی درکەپەتک دەبن لەباردەبردرێن.



سەرچاوە: رووداو- هەولێر
Top