ئایا وشكبوونی چاو مەترسیدارە؟

ئایا وشكبوونی چاو مەترسیدارە؟
وشكبوونی چاو Dry eye حاڵەتێكی درێژخایەنە، زیاتر پاش تەمەنی 50 ساڵی و لە ئافرەتانی پاش تەمەنی وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانەداMenopause بەدی دەكرێت. جگە لە هەستكردن بە سووتانەوە و ناڕەحەتی، سووربوونەوە، خوران، هەستكردن بە بوونی تەنی بیانی لە چاودا، هاوكات وشكبوونی چاو كاریگەریی نەرێنی هەمیشەیی دەكاتە سەر بینین. وشكبوونی چاو ئەگەر چارەسەر نەكرێت ئەوا دەبێتە ئەگەری هەستیاربوونی بەرانبەر بە رووناكی هاوكات لەگەڵ ڵێڵبوونی بینین Blurredvisionكە ئەگەری هەوكردنیش زیاد دەبێت. چارەسەری هەمیشەیی بۆ وشكبوونی چاو لە ئارادا نییە، هەنگاوەكانی سووككردنی نیشانەكان و پاراستنی چاو بریتین لە: بەكارهێنانی ئامێری شێداركەرەوە، بەكارهێنانی چاویلكە لەجیاتی هاوێنەی لكاو، تەرخانكردنی ماوەی حەسانەوەی چاو لەكاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و سەیركردنی تەلەڤزیۆندا، نووستن بەلای كەم كە بۆ ماوەی 8 كاتژمێر كەمتر نەبێت، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، بەكارهێنانی چاویلكەی هەتاوی و كاسكێت بۆ پاراستنی چاو لە تیشكی خۆر، خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو كە رۆژانە لە 6 پەرداخ كەمتر نەبێت. ئەگەر پاش ئەم هەنگاوانە وشكبوونی چاو هەر بەردەوام بێت، ئەوا پێویست بە سەردانی دكتۆری چاو دەكات.
Top