نانی به‌یانی په‌یوه‌ندی به‌ دابه‌زاندنی كێشەوە نیە

نانی به‌یانی په‌یوه‌ندی به‌ دابه‌زاندنی كێشەوە نیە
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ له‌سه‌ر خواردنی نانی به‌یانیانەوە ئاشكرای كردووە كە ئەو باوەڕە باوەی گوایە ژه‌می به‌یانیان كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێشی مرۆڤ راست نیە و ژەمە نانی بەیانی پەیوەندی بە دابەزاندنی كێشەوە نیە.


ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) باسی له‌ 13 توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروستی كردووه‌ كە له‌ ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر خواردنی ژه‌می به‌یانیان ئه‌نجام دراون، له‌ هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كدا باس له‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ خواردنی نانی به‌یانی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سەر دابه‌زاندی كێشی مرۆڤ.


راپۆرتەكە پێیوایه‌ كه‌ مرۆڤ له‌ ژه‌می به‌یانیاندا به‌شێكی زۆر له‌ كالۆری ده‌ست ده‌كه‌وێت بڕی ئه‌و كێشه‌ی له‌ رێگای نانی به‌یانییه‌وه‌ پێی زیاد ده‌بێت به‌ تێكڕایی بریتیه‌ لە 0.44 كیلۆگرام.


فلافیا سیكوتینی گه‌وره توێژه‌رێكه‌ له‌ زانكۆی ملبۆرنی ئوسترالیی و ده‌ڵێ هه‌ندێك پێیان وایه‌ كه‌ گرنگترین ژه‌می خۆراك له‌ رۆژێكدا بریتیه‌ له‌ نانی به‌یانی، به‌ڵام له‌ راستیدا وا نییه‌، چونكه‌ كالۆری هه‌ر كالۆریه‌، له‌ هه‌ر ژه‌مێكدا بێت، كاریگه‌ری خۆی هه‌ر ده‌بێت.




سەرچاوە:basnews
Top