ئەو خۆراكانەی بۆ دڵخراپن
بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن، هەوڵ بدە كە دووركەویتەوە لەم خۆراكانە: ئەو خۆراكانەی كە بڕی زیادی خوێ لەخۆدەگرن، چونكە پەیوەندییان بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە هەیە كە ئەویش ئەگەری نەخۆشیی دڵ زیاد دەكات، بۆ نموونە سوپی رێستورانتەكان، سۆسی تەماتە و كەچەپ، ژەمە فریزكراوەكان، پەنیری كۆتاج Cottage. ئەو خۆراكانەی كە بڕی زیادی چەورییە خراپەكانی وەكو چەورییە تێرەكان، كۆلیستیرۆل یان چەورییە نێوەندەكان Transfats لەخۆدەگرن، بۆنموونە كریمەری قاوە Coffeecreamer، چەورییە نێوەندەكان كە لە پیشەسازی خۆراكدا بە زەیتی هایدرۆجینكراو ناوزەد دەكرێن، ئایس كرێم لەبەر رێژە بەرزەكەی كۆلیستیرۆل، سۆوسەج، پیتزا، ئەو خۆراكانەی لە زەیت بە پلەی گەرمی بەرزدا سوور دەكرێنەوە، گۆشتی پرۆسێسكراو، خۆراكی خێرا، چیپسی پەتاتە و گەنمەشامی، خۆراكی چینی، گۆشتی سوور، كەرەی دەستكرد، یان مارگەرین، كە رێژەیكی زۆر چەورییە نێوەندەكانی تێدا هەیە، بسكویتەكان كە بڕێكی زیادی چەورییە نێوەندەكان لەخۆدەگرن، ئەو خۆراك و شلەمەنییانەی كە ئاستی شەكری خوێن تێكەدەدەن، وەكو شیرینی و هەویركاری، برنجی سپی كە بە بڕی زیاد ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم زیاد دەكات، شیرەی دەستكرد كە بە شەكر شیرین كراون، سۆدای داییت، كێك، شلەمەنییە شیرینكراوەكانی وەكو خواردنەوە وزەبەخشەكان و شلەمەنییە گازدارەكان، یان كاربۆنكراوەكان، هەموو ئەمانە بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن زیانبەخشن.