تامێسکە چۆن چارەسەر دەکرێت؟

تامێسکە چۆن چارەسەر دەکرێت؟
تامێسکە یەکێکە لەو کێشە تەندروستییانەی تووشی پێستی دەموچاوی زۆر کەس دەبێت، بەتایبەت لەسەر لێو پەیدا دەبێت، بۆ چارەسەرکردنیشی ڕێکارێکی بەسوود ھەیە.

یەکێک لە باشترین ڕێکارەکان بۆ چارەسەرکردنی تامێسکە، بەکارھێنانی سیرە، کە پێویستە سەرەتا کە تامێسکە لەسەر لێوت، یان دەموچاوت ھات، سیرێک لە ناوەڕاستەوە قاش بکەیت، ئینجا بەشی ناوەوەی سیرەکە بۆ ماوەی 5 خولەک بخە سەر تامێسکەکە.

ئەگەر بەخێرایی و پێش گەورەبوونی تامێسکەکە ئەو ڕێکارە ئەنجام بدەیت، تامێسکەکە وشک دەبێت و گەورەتر نابێت، چونکە سیر بە یەکێک لەو خۆراکانە دادەنرێت، کە دژە میکرۆبە و پیسی لەناو دەبات.
Top