بەهای خۆراكیی پڕتەقاڵ

بەهای خۆراكیی پڕتەقاڵ
پڕتەقاڵ بە ریشاڵ و ماددەی كۆلین لەگەڵ ڤیتامینەكانی C، A، B1، B2، B3، B5، B6، B9 و كانزاكانی پۆتاسیۆم، كالسیۆم، فۆسفۆر، مەگنسیۆم، مەنگەینز، سیلینیۆم و كۆپەردەوڵەمەندە، هەروەها دژەئۆكسانەكانی كارۆتینۆیدەكان و زیازانتینZeaxanthin.لەخۆ دەگرێت.ماددەی كۆلین Choline رۆڵی هەیە بۆ خەوی دروست، جووڵەی ماسوولكە و تواناكانی فێربوون و بیرهاتنەوە، هاندانی هەڵمژینی چەوری، باشتركردنی فرمانی دەمارەكان لەگەڵ كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردنی درێژخایەن. سوودە تەندروستییەكانی پڕتهقاڵ بریتییە لە: رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، خۆپاراستن لە قەبزی، كەمكردنەوەی ئەگەری جەلتەی مێشك تا رێژەی 19%، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن بەهۆی رێژە بەرزەكەی پۆتاسیۆم، خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، خۆپاراستن لە تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە بەتایبەتی: شێرپەنجەی كۆڵۆن، پێست، گەدە، شێرپەنجەی سییەكان، بەهۆی رێژە بەرزەكەی ڤیتامین Cسستمی بەرگریی لەش بەهێزدەكات، هەروەها قژلە تەنكبوون دەپارێزێت، كەمكردنەوەی ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە لە رێگای زیاد دەردانی ئاوێتەكانی سیتریك Citric و زیادبوونی ئاستی ترشی pHیناو میز كە رێگا لە دروستبوونی بەردی ئۆكسالەیتی كالسیۆم Calciumoxalate دەگرێت، زیادبوونی توانای فێربوون و توانای بیرهاتنەوە، لەگەڵ هاندانی گەشە و پەرەسەندنی مێشك لە كۆرپەدا.
Top