شەچاوئێشەEyepain بریتییە لە ئازار یان هەستكردن بە قورسبوون یان سوتانەوەی چاو،بەتایبەتی لەكاتی جوولاندنەوەی چاودا. چاوئێشە پاش ماندووبوون یان هیلاكبوونی چاوەكان Eyestrain لەبەر زیاد بەكارهێنانیان، بەگشتی گرفتێكی سادەیە و تەنیا پێویستی بە حەسانەوەی چاوەكان هەیە، لەوانەشە كە پەیوەندیی هەبێت بە تێكچوونی باڵانسی ماسوولكەكانی چاوەءە.ئەگەرچی چاوئێشە حاڵەتێكی زۆر باو نییە، بەڵام نیشانەیەكە پێویستی بە بەدواداچوون و پشكنین و چارەسەركردن هەیە لە لایەن دكتۆری چاو، بەتایبەتی ئەگەر بە تێپەڕبوونی كات سووك نەبێت یان سەختتر بێت. هۆكارەكانی چاوئێشە ئەمانەن: ئاوی رەش یان گلوكۆما Glaucoma كە بریتییە لە زیادبوونی پەستانی ناو چاو،هەوكردنی جیوبەكانی لووت و شەقەسەر كە زیاتر دەبنە هۆی ئازار لە لای پشتەوەی چاودا، هەستەوەری یان هەوكردنی چینی سەرەوەی گۆی چاو Conjunctivitis، كورتبینی Myopia، دووربینی Farsightedness، بەكارهێنانی چاویلكەی پزیشكی نەگونجاو یان هەڵە، برینداربوونی چینی كۆڕنیا بە زەبری دەرەكی، هەوكردنە ڤایرۆسییەكانی وەكو هەڵامەت و ئەنفلوەنزا، وشكبوونی چاو لەبەر هەر هۆكارێك، زیانی لابەلا یان ئاڵۆزیی پاش بەكارهێنانی هاوێنەی لكاو.