كام خۆراك پێویستە بۆ تەندروستیی ئێسك؟

كام خۆراك پێویستە بۆ تەندروستیی ئێسك؟
هەڵبژاردنی جۆری خۆراك گرنگیی زۆری هەیە بۆ تەندروستیی ئێسك، بەتایبەتی ئەو خۆراكانەی كە كانزای كالسیۆم و ڤیتامین D لەخۆدەگرن. كالسیۆم پێویستە بۆ پتەویی ئێسك، كەچی ڤیتامین D هاندەرە بۆ هەڵمژینی كالسیۆم. ئەو خۆراكانەی كە گرنگن بۆ تەندروستیی ئێسك ئەمانەن: ماست كە 30%ی پێویستی رۆژانەی كالسیۆم و 20%ی پێویستی رۆژانەی ڤیتامین D لەخۆدەگرێت، شیر كە یەكێكە لە سەرچاوە باشەكانی پرۆتین وەكو ماست 30%ی پێویستیی رۆژانەی كالسیۆمی تێدایە، پەنیر كە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و كالسیۆم، ماسی سالمۆن یان ساردین یان ماكارێل Mackerel كە دەوڵەمەندن بە كالسیۆم، ڤیتامین D، ترشە چەورییەكانی ئۆمیگا3، هەروەها زەردێنەی هێلكە چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D، سپێناغ كە ریشاڵ، ئاسن ء كالسیۆم لەخۆدەگرێت، سەوزە گەڵا تاریكەكانی تر، بامیە، برۆكۆلی، پاقلەی سۆیا و پرۆتینی سۆیا یان تۆفوTofu.
Top