قه‌ڵه‌وی كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاوازبوونی گورچیله‌كان هه‌یه‌

قه‌ڵه‌وی كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاوازبوونی گورچیله‌كان هه‌یه‌
رادیۆیه‌كی ئه‌ڵمانی باسی له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ كردووه‌ له‌سه‌ر لاوازبوونی گورچیله‌كان ، كه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان قه‌ڵه‌وییه‌.


ڕادیۆی (دویتشه‌ فیله‌) ئه‌ڵمانی له‌ راپۆرتێكی تازه‌یدا له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وی ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ قه‌ڵه‌ون زیاتر دووچاریی لاوازبوونی گورچیله‌كان ده‌بنه‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ لاوازن.


(ئه‌یكس تشانج)ی پزیشك كه‌ به‌شداری له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ كردووه‌ ده‌ڵێت: "قه‌ڵه‌وی هۆكارێكه‌ بۆ تووشبوونی مرۆڤ به‌ زۆر نه‌خۆشی له‌وانه‌ (شه‌كره‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن) ئه‌م نه‌خۆشیانه‌یش كاریگه‌رییان له‌ سه‌ر تووشبوونی مرۆڤ به‌ لاواز بوونی گورچیله‌ هه‌یه‌".


له‌ كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌شدا ئاماژه‌ به‌ ئامارێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دراوه‌ له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وی، ده‌ركه‌وتووه‌ 1.9 ملیار كه‌س له‌ جیهاندا له‌ ده‌ست قه‌ڵه‌وی ده‌ناڵێن، واته‌ له‌ هه‌ر 10 كه‌سێك چوار كه‌س له‌ جیهاندا قه‌ڵه‌وه‌.



سەرچاوە:BASNEWS
Top